به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له بۆكان، سه‌قز و ئیلام
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز وێڕای جه‌وی ئه‌منییه‌تی و میلیتاریزه كردنی شاره‌كان، له لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه له ناوچه‌كانی “ته‌رغه”ی سه‌ر به شاری بۆكان، “جاقل”ی سه‌ر به شاری سه‌قز و هاووڵاتییانی ئیلامی به‌ڕێوه‌چوو.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه ئهمنییهكاین ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له دانیشووانی گونده‌كانی “ته‌رغه” و جاقل” كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی دواین ڕۆژی هه‌ینی ساڵ به‌ڕێوه نه‌به‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه كردنی شاره‌كان، به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی بۆكان، سه‌قز و ئیلام به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه بوون و ئاهه‌نگی شایی و خۆشیان گێڕا.