بۆکان؛ بانگهێشتکرانی هێمن مام خوسرەوی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک دەربارەی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی، هێمن مام خوسرەوی، برای هەژار مام خوسرەوی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزاییەکانی سەرتاسەری ١٤٠١، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا و پاش وەرگرتنی مۆڵەتی نووسراو ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک دەربارەی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی هاووڵاتییەک بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا.

ناسنامەی ناوبراو هێمن مام خوسرەوی، برای هەژار مام خوسرەوی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزاییەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێمن مام خوسرەوی، پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە وەرگرتنی مۆڵەتی نووسراو ئازادکرا.

هەژار مام خوسرەوی خەڵکی شاری بۆکان نزیکەی تەمەنی ٢١ ساڵە لە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە درێژەی ناڕەزاییەکانی سەرتاسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پەرەسەندنی کۆچبەری: ئیفلاسی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتی حکوومەتی ئیسلامی

پ مه 30 , 2024
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی وزە لە ژووری بازرگانی، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان بە یەکێک لە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند کە “بە سادەیی هێزە پسپۆڕ و لێهاتووەکان لەدەست دەدەین و ئەگەر ڕێوشوێنێکی جددی نەگیرێتەبەر، لەوانەیە لە بواری هێزی مرۆیی بەتایبەت لە بەشی نەوتدا لەگەڵ گرفتێکی جددی بەرەوڕوو ببینەوە”. ئەو هەروەها وتی کە پەرەسەندنی ڕەوتی […]

You May Like