بە تێپەڕینی ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کاوە ڕەحیمی هاووڵاتی شاری بۆکان، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاوە ڕەحیمی هاووڵاتی تەمەن چل ساڵ خەڵکی گوندی “ناچیت” لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کاوە ڕەحیمی هاووڵاتی شاری بۆکان، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراو نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر بە توندوتیژی ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

