بۆکان؛ دەستگیرکردنی سوڵماز حەسەنزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە نییە.

هەروەها سوڵماز حەسەنزادە، تەمەن ٢٩ ساڵ و خوشکی محەممەد حەسەن زادە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢دا لەگەڵ باوکی «ئەحمەد حەسەنزادە» بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان کرا.
جێگای ئاماژەیە کە محەمەد حەسەنزادە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان بوو کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا تەقەی لێکرا و لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١دا گیانی بەخت کرد.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و بێ چارەنووسی هیوا جەهانی

ج سپتامبر 29 , 2023
هیوا جەهانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنەدا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هیوا جەهانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنەدا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.بەپێی ئەم […]

You May Like