تەتەی هەورامان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چەند کۆڵبەری دیکە

لە ئاکامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری تەتەی هەورامان، کۆڵبەرێک کوژرا و چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لە ئاکامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کۆڵبەران لە سنووری تەتە، لە نزیکی ئاوایی “دەرەکی”هەورامان، کۆڵبەرێک کوژرا و چەند کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە ناسناوی ئەو کۆڵبەرانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ ئازادی چالاکی کرێکاری خەبات دێهدار

ی اکتبر 1 , 2023
خەبات دێهدار بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، خەبات دێهدار، زیندانی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و کرێکاری پێشووی شاری سنە، […]

You May Like