به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژنان و كچانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رین له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ حازر ده‌بن و له شاری دیوانده‌ره‌ش لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره له ساڵۆنێكی وه‌رزشی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/04/خه‌باتی-به‌رینی-ژنان-و-كچانی-ڕۆژهه‌ڵاتی-كوردستان-و-ئێران-دژبه-ڕژیم-1024x761.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتەکان له زۆربه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ژنانی بوێر و ئازادیخواز به بێ حیجابی زۆره‌ملێ پیاسه ده‌كه‌ن و وێنه‌كانیان به نیشانه‌ی به‌رده‌وامی شۆڕش دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی ئازادیخوازی دیوانده‌ره له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كێبه‌ڕكێیه‌كی فووتساڵ له یه‌كێك له سالۆنه‌كانی ئه‌و شاره دروشمی “ژن،ژیان،ئازاد”یان به‌رز كردۆته‌وه و هێزه ئه‌منیه‌كان نا‌وێرن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شه‌پۆله به‌رینه‌ی خه‌ڵك ببنه‌وه.