ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواست بۆ چوار چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، كه‌یفه‌رخواستی چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان- مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “ته‌حسین موسته‌فا”، “سه‌یوان سوله‌یمانی”، “ئارام محه‌ممه‌دی” و “ئارام قادری” ده‌ركرا و په‌روه‌نده‌كه‌یان بۆ دادگوسته‌ری مه‌ریوان گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفیه به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم و دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌ریوان داوای ده‌ركردنی حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چوار كه‌سی كردووه‌. “ته‌حسین موسته‌فا”، “سه‌یوان سوله‌یمانی”، “ئارام محه‌ممه‌دی” و “ئارام قادری” ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ ڕێبه‌ندان به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بانگهێشتی دادسه‌رای مه‌ریوان كرابوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مه‌ره‌خس بوونی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” له‌نه‌خۆشخانه پاش پێنج مانگ

پ آوریل 20 , 2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” قوتابی ناڕازی خه‌ڵكی دێولان پاش پێنج مانگ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه‌ مه‌ره‌خه‌س كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری دێولان به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلای چووه‌ كۆما و له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی […]

You May Like