سنە؛ دەستبەسەرکرانی زانا مێنبەری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “زانا مێنبەری” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “زانا مێنبەری” ٢٣ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سنە و خوشکەزای “پەیمان مێنبەری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە سنە، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

شایانی باسە کە تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانیاریەک بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ کوشتنی ئەسپی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

چ فوریه 21 , 2024
ئەسپێکی کۆڵبەران بە تەقەی هێزەکانی ڕژێم لەسەر سنووری بانە کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەممە ١ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی سەر سنووری ڕژێم لە سنووری بانە (نیروانی) بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا ئەسپێکی کۆڵبەران کوژراوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ئاژەڵانە (بارەبەر) تەنیا سەرمایەی کۆڵبەران و کاسبکارانن کە بژێوی […]

You May Like