سنە؛ مەحکومکردنی چالاکی کرێکاری کامران ساختمانگەر بە پێدانی غەرامە

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوکمی غەرامەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشتبەستن بە حوکمی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ دەرچوەو و ڕادەستی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری کراوە، حوکمی ٣ مانگ زیندانی و غەرامەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو بە تۆمەتی “چالاکی دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان” بە ٣ مانگ زیندان و غەرامە کرا. لەسەر بنەمای بڕوانامەی پزیشکی دادوەری لە دۆسیەی پێشوویدا، سزای ٣ مانگ زیندانییەکەی گۆڕدرا بۆ غەرامە و بە کۆی گشتی ٣٤ ملیۆن تمەن سزای بەسەردا سەپێندرا.
ئەو بڕیارە دەرچووە دەتوانرێت لە دادگاکانی پێداچوونەوەی پارێزگاکە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ تانە بدرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ ئازادکردنی یاسین سەمسام بە دانانی کەفالەت

ی اکتبر 1 , 2023
یاسین سەمسام، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٩ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یاسین سەمسام، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٩ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و چوار سەد ملیۆن تمەن، لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا. بەپێی […]

You May Like