سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەفخەم مورادیان و کوروش فاروقی

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، ئەفخەم مورادیان و کوروش فاروقی تا ئێستاش لە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەدان. بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نەبوونی زانیاری له بارودۆخی ئەم دوو هاوڵاتییەی خەڵکی شاری سەقز ، نیگەرانییەکانی لەسەر ئه م دوو هاوڵاتییه زیاتر کردووه .

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەفخەم مورادیان و کوروش فاروقی دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، هێشتا لە گرتووخانەی هێزە ئەمنییەکانی سنەدان. بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نەبوونی زانیاری لەبارەی بارودۆخی ئەو دوو هاوڵاتییەی خەڵکی سەقز، نیگەرانییەکانی لەبارەیانەوە زیاتر کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەفخەم مورادیان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە کاتی شۆفێری لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. کوروش فاروقی، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز، کاتژمێر سێی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەم دوو هاوڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگا دەربکەن، ئەو هاوڵاتیانەیان دەستگیرکردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوون. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتی ئەو هاوڵاتیانە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخەوە

د جولای 24 , 2023
لە ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢دا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناسنامەی “حوسێن خاڵە” دوای کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لەسەر سنووری “قەندیل” تووشی وەستانی مێشک بوو و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “خڕی ئاغەڵان”ی سەردەشت، […]

You May Like