بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و دۆخی نادیاری ئیسماعیل سانیار چالاکیی مەدەنی

ئیسماعیل سانیار، چالاکیی مەدەنی شاری بۆکان، پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، دۆخی نادیارە.

بە تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل سانیار، چالاکیی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی شاری بۆکان، هێشتا شوێنی مانەوە و دۆخی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە یازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییەی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر، ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

ئیسماعیل سانیار، پێشتر لە خەزەڵوەری ١٣٩٤، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ” دەستبەسەرکرا، لێپرسینەوەی لێکرا و دواتر بە پێدانی بارمتە ئازادکرا. لەکاتێکدا کە سەرەتا لە تۆمەتەکانی بێتاوان کرابوو، دادگای پێداچوونەوە لە خەزەڵوەری ١٣٩٥، ناوبراو بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بە تۆمەتی «دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی” سزادرا. سانیار پاش زیندانیکردنی بۆ ساڵێک لەم سزایەدا، لە خاکەلێوەی ١٣٩٩، بە لێبووردنی نەورۆزی ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی دیاکۆ میری، هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ش جولای 5 , 2025
دیاکۆ میری، هاووڵاتی شاری سنە، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا، دیاکۆ میری، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دیاکۆ میری […]

بابەتی پەیوەندیدار