شكاندنی به‌ردی سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته‌ تێكدانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌ردی سه‌ر قه‌بره‌كانیان ده‌شكێنن.

له‌ نوێترین ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له‌ مهاباده‌وه‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم به‌ردی سه‌ر قه‌بری هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “زانیار ئه‌بووبه‌كری”یان شكاندووه‌ و پێشتریش ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌یان به‌سه‌ر چه‌ند مه‌زاری دیكه‌ی قوربانیانی ئه‌و شاره‌ دا هێنابوو. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت له‌و دروشمانه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندوونه نوسراوه‌ ده‌ترسێت. شایانی باسه‌ كه‌ “زانیار ئه‌بووبه‌كری” له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆرشی “ژینا” له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی ڕژیمه‌وه‌ كوژرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوانی ئیسفه‌هان

ش مه 20 , 2023
ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان و پاش جەنایەتی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ناسراو بە په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به‌ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی”، دایكانی دادخوازی سنه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئێعدامی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و سێ لاوه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. دایكانی دادخوازی سنه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا خوازیاری شكاندنی بێده‌نگی له‌لایه‌ن […]

You May Like