شنۆ؛ ڕاگواستنی عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری بۆ زیندانی شنۆ

عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ تێپەڕانی ماوەی چوار ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٧ ڕێبەندانی ١٤٠٢، عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری لە کاتی پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگەیاند. بە پێی ڕاپۆرتەکە، عیسا ئیبراهیم زادە بۆ تێپەڕانی سزای چوار ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
لە خاکەلێوەی ١٤٠٢، عیسا ئیبراهیم زادە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژێم و پڕوپاگەندە دژ بە ڕژێم” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا؛کە بەپێی ماددەی ١٣٤ لە یاسای سزادانی ئیسلامی سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەر جێبەجێ دەکرێت.

شایانی باسە کە عیسا ئیبراهیم زادە، لە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ماڵەکەی لە شنۆ لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی “دە شەمس”ی شنۆ، پێشتر مێژووی دەستگیری و دادوەری  هەبووە. لە ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠١ لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایی سەرتاسەری لەلایەن هێزەکان دەستگیر و لە ٢٢ بەفرانباری ١٤٠١ دوای دانانی کەفالەتی پێنج سەد ملیۆن تۆمان لە زیندانی شارەکە ئازادکرا

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکران بەسەر سەمیرا ئەحمەدی

د فوریه 12 , 2024
سەمیرا ئەحمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە ٣ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوو سەمیرا ئەحمەدی، چالاکی مەدەنی خەڵی شاری سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەوشارە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی و بە تۆمەتی “بەشداری لە […]

You May Like