“هەژار ڕەحیمی”، ڕۆژنامەوانی خەڵکی شاری مهاباد، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “هەژار ڕەحیمی” ڕۆژنامەوان، خەڵکی شاری مهاباد، دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مهاباد، دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان ١٣٩٧ دوابەدوای سکاڵای جەلال مەحموودزادە، نوێنەری شاری مەهاباد لە ئەنجومەنی ئیسلامی. بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ بانگهێشتی لقی ٢ی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلابی ورمێ کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو و شوێنی بەندکرانی لەبەردەستدا نییە.