مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی به‌لووچ له‌ زیندانی دۆزاپ

شه‌ش به‌ندكراوی به‌لووچ كه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌لووچستان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌و به‌ “موحاره‌به‌” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراون و مه‌ترسی له‌ سێداردانیان له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا هه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ به‌لووچه بریتیه‌ له‌: “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “نیزامه‌دین حوت” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “كامبیز خه‌روت” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، “مه‌نسوور ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، “ئیبراهیم ناڕوویی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “مه‌نسوور خه‌روت” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا داوای له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ببه‌نه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وی شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی و ناڕازیان ڕابگرن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

وتاری کۆڵبەرنیوز لە کۆبوونەوی کۆڵن بۆ پشتیوانی لە بڕیارنامەی داخوازییە لانیکەمییەکانی ڕیکخراوە پیشەیی و مەدەنییەکانی ناوخۆ، کە لەلایەن هاوڕێ "لاوێن ئەمانی"یەوە پێشکەش کرا  

ی مه 14 , 2023
شۆڕشی ژینا گەلێک دیمەنی شکۆمەندی لە یەکگرتوویی جەماوەریی لە نێوان کەمینە جێندەرییەکان، چین و توێژە جیاواز و نەتەوە ژێر دەستەکانی کۆمەڵگا لە پێناو ئامانجێکی هاوبەشدا بەڵام هاوکات بە خواستی جیاواز و فرەچەشنەوە، خوڵقاند. شۆڕشێک کە بە درووشمی ڕزگاریخوازانەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە کوردستانەوە و بە پێشەنگایەتی ژنان، لە دژی هەموو […]

You May Like