زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، دوای دوو مانگ و نیو دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، پاش دوو مانگ و نیو لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە زیندان ئازاد کرا. بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، زانا پەروانه له ماوەی دەسبەسەرکردنیدا لە چاوکەوتن به پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی مەحروم کراوە .
زانا پەروانە لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.