مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «ساوجی»ی شاری مەریوان کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٤ ساڵیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «ساوجی»ی شاری مەریوان تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک لە «قاچ»ی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «موزەفەر ئەسدەرخ» تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی «چاوگ»ی سەربە شاری مەریوان، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لەژێر چاودێری ئەمنی خەوێندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

س ژوئن 4 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە “لاقی” بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “پەرویز قادری”، تەمەن ٢٩ ساڵ […]

You May Like