مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنجیران

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لە هێڵی سنووری شاری مەریوان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنجیران لە مەریوان، کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە «ئالان محەمەدی» هاوڵاتی شاری مەریوان ڕاگەیندراوە.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەی، بە فریاگوزاری ئاسمانی بۆ نەخۆشخانەی بەعسەتی سنە گوازرایەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە: لێدان و ئازاردانی کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق

ج مارس 15 , 2024
پاسەوانی سنووری عێراق “حرس الحدود” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتیان دەستبەسەر و لێدان و ئەشژەنجەیان دا. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەمەمە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دوای دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری “کێلە”ی بانە لێدان و ئەشکەنجەیان کرد. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ئەحمەد نەبی زادگان» خەڵکی شاری سەردەشتە.بەپێی هەواڵەکە، زیاتر لە […]

You May Like