کەبیر محەمەدی، کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری مەریوان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کەبیر محەممەدی کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری مەریوان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
لەو ماوەیەدا کەبیر محەمەدی تەنیا یەک جار توانی پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیە.
کەبیر محەممەدی، کرێکاری سیمکێشی بیناسازی، لە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢ لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنیەتییە لە شاری سنە گواسترایەوە.
دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.