مەهاباد؛ بانگهێشتکردنی سنور فەرشادفەر بۆ ناوەندە ئەمنییەکان

سنور فەرشادفەر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا بانگهێشتی ئیدارەی ڕاگەیاندنی شاری مەهاباد کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سنور فەرشادفەر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا بانگهێشتی ئیدارەی ڕاگەیاندنی شاری مەهاباد کراوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە سنور فەرشادفەر کردووە کە ئەگەر هاوکاریان نەکات، ئەوا “دۆسیەیەک” لەدژی دروست دەکەن و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکەن.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاری لێپرسینەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئەحمەد تالانە لە زینداندا

ی آگوست 6 , 2023
سەید ئەحمەد تالانە، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە زیندانی ئەم شارە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەید ئەحمەد تالانه، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی ئەم شارە ڕگیراوە و […]

You May Like