مەڵا قادر قادری جاشی سەردەمی شۆڕشی گەلان لە پاوە تا ئیمڕۆ

لە ڕۆژانی ڕابردوو دەنگۆی بەڕێوەچوونی جەژنی هەنار لە هەورامان بڵاو کرایەوە کە مەڵا قادر قادری بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو ئەمجارە به گەرمی پێشوازی لێکرد!

مەڵا قادر قادری چەن ساڵ لەمەو بەر بۆ جەژنی هەنار وتاری دا و لە وتارەکەیدا وتی ئەو جەژنە کە لە هەورامان گیراوە دەستی بێگانەی تێدا بووە و هەنجار شکێن بووە!

بەڵام ئەمساڵ بە هۆی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئێسلامی و بۆ بەلاڕێدا بردنی ئەو شۆڕشە نوێیه کە لە ئارادایە، بە گەرمی پێشوازی لێکرا و تەنانەت هەندێ لە دەسەڵاتدارانی پارێزگای ئەو دەڤەرەش بەشدار دەبن.
شایانی باسە کە سپای پاسداران ڕۆڵێکی سەرەکی لەم بۆنەیەدا گێڕاوە و تەنانەت کەوتوونەتە دابەشکردنی پشکی خۆراکی بە شێوەی خۆڕایی و نزیک بە ٤٠ کیسە برینج و ٤٠٠ کیلۆ مریشک ئامادە کراوە کە بەسەر میوانەکاندا دابەش بکرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕۆژانی سێدارە و ژیان بۆ ساڵیادی شەهید ئێحسان فەتاحیان

ج نوامبر 11 , 2022
ڕۆژانی سێدارە و ژیان بۆ ساڵیادی شەهید ئێحسان فەتاحیان عەدنان حەسەنپوور کاتێک شەهیدەکان دەچنە خەو، ڕادەبم و دەیانپارێزم لە شیوەنگێڕان. پێیان دەڵێم ئێوە لەسەر نیشتمانێک لە هەور و درەخت، لە سەراب و ئاو ڕا دەبن. پیرۆزباییان لێ دەکەم لە ڕووداوی مەحاڵ لە بەهای زێدەیی قوربانگە. کات دەدزم بۆ ئەوەی لە […]

You May Like