مەریوان،ناڕوونیی چارەنووسی ئارمان نیکپەی دوای ١۵ڕۆژ

ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ ئارمان نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی ١٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
ئارمان نیکپەی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤، بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لە ماڵەکەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە و لە ڕێگەی لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئارمانەوە نامەیان بۆ چەند کەسێک ناردووە و لە هەوڵی ئەوەدان کە دۆسیەی بۆ ساز بکەن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمەڵە دژ بە تاوانی سەلەفییەکان لە کوردستان

ج جولای 28 , 2023
ڕۆژی سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، فاڕووق ڕەشیدی ٣٥ساڵ تەمەن لە لایەن چەند ئەندامی گروپێکی تاوانباری سەلەفی لە گەڕەکی حەماڵئاوای شاری سەقز، پەلامار دەبرێتە سەری و لە نەخۆشخانەی “شەفای” ئەو شارە گیانی لە دەست دەدات. فاڕووق ڕەشیدی کرێکاری بیناسازی، ٣٥ساڵ تەمەن و باوکی منداڵێکی ٦ مانگانە بوو. فاڕووق بە […]

You May Like