نەغەدە؛ ئازادکرانی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە

“حاجی بەرزە” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمەمە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “حاجی بەرزە” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و پێنج سەد ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حاجی بەرزە پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترابوویەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

حاجی بەرزە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

لەناوبردنی بە ئەنقەستی ژینگەی کوردستان

س مه 28 , 2024
گەرمای هاوین لەڕێدایە و مەترسی ئاگرکەوتنەوە هەموو ساڵێک هەڕەشە لە دارستانەکانی زاگرۆس دەکات. ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین زیانی بە ژینگەی ئێران گەیانووە، بەڵام لە کوردستان، بە هۆکاری سیاسی و ئەمنییەتی، بە ئەنقەست خەریکی لەناوبردنی ژینگەی ئەم ناوچەیەیە. بۆ نموونە زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی بوونی هێزەکانی سپا […]

You May Like