نەغەدە; بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی حوسێن مەحمودپوور لە زیندان

حوسێن مەحموودپوور، هاووڵاتی گوندی “گەرگول سەفلی”، سەربە شاری پیرانشار، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستاش لە زیندانی نەغەدە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، حوسێن مەحموودپوور، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “گەرگول سەفلی”، لە شاری پیرانشار، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستاش دەستبەسەرە و لە زیندانی نەقدەدایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا، لە چاوکەوتن بە پارێزەر مەحرووم کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، حوسێن مەحموودپوور، تەمەن ٤٦ ساڵ، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “گەرگول سەفلی” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە. ئەم هاوڵاتییە دوای یەک مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرابوویەوە.

حوسێن مەحموودپوور چەندین جار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە قاچی لەدەستدا

د نوامبر 6 , 2023
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ پەیام ڕەزایی، کۆلبەری خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆلبەریدا بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری١٤٠٢، پەیام ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “پێلە”ی سەر بە شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار و کەم ئەندام بوو.  ناوبراو دوای […]

You May Like