کۆڵبەرێکی شاری سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەوارمەرزی نەوسود بە سەختی شانی برینداربوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەلاس باباجانی بە ناوی “ئەمیر ئیلاهی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی نەوسود بە سەختی برینداربوو، بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە شانی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی “ڕەسووڵ ئەکرەم” لە جوانڕۆ.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دۆخی جەستەیی ناوبراو بە مەترسیدار ڕاگەیەندرا.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک گیانیان لەدەستداوە، هەنگاونان بەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.