نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی “تازە ئاوای سریاس” بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “تازە ئاوای سریاس”ی سەر بە شاهوی سەر بە شاری ڕەوانسەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوو.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەم کۆڵبەرر بەدەست نەهاتووە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری نەوسوود گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕەوانسەر؛ برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

ی دسامبر 17 , 2023
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی  سەمەند و پەیکانێکی پیکاب، چوار سەرنشینی سەمەند و شۆفێرەکە بریندار بوون، هەروەها شۆفێری پەیکانەکەش گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕووداوە لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لەسەر ڕێگای ڕەوانسەر بۆ پاوە و نزیک گوندی قورەقەڵای سەربە قەزای شاهۆ ڕوویداوە و یەکێک لە بریندارەکان لەلایەن مانگی […]

You May Like