نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

یاوەر وەیسی کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “یاوەر وەیسی” کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا. هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی کڵاشینکۆف لە پشتەوە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج و کوشتویانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، “یاوەر وەیسی” بەهۆی سەختی برینەکانی له نەخۆشخانەی نەوسوود گیانی له دەستداوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی تازە لاو لە هێڵی سنووری هەنجیران

د نوامبر 27 , 2023
“سیا خودامورادی”، کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٧ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنجیرانی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سیا خودامورادی، کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٧ ساڵ خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی […]

You May Like