ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانه‌بختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه چاویان به یه‌ك كه‌وت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قورابانیانی شۆڕشی “ژینا” و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری سنه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌زا كازمی”، “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” و “ئارام حه‌بیبی” دیداریان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و دیداره وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.