پیرانشار؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری “حاجی عۆمەران”ی پیرانشار دوو کۆلبەر بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری “حاجی عمران” لە پیرانشار، تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوی “سەعدی مەحمودی” و “ئومێد ئازەری”، هەردووکیان خەڵکی شاری پیرانشار، بە سەختی بریندار بوون.
ئەم کۆڵبەرە بریندارانە بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ شاری “سۆران”ی هەرێمی کوردستان گواسترانەوە، هەروەها “سەعدی مەحمودی” بەهۆی سەختی برینەکانی و خراپی بارودۆخیەوە لە شاری سۆرانەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر ی پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

د فوریه 19 , 2024
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی١٤٠٢، کۆلبەرێک لە کاتی تێپەڕبوونی لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەلمان ئەمیری” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی شکانی سەختی”کەمەر”ی بووە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی […]

You May Like