سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنەوە بە یەک ساڵ زیندانی غوربەت و ٤٠ قامچی مەحکوم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بە پشتبەستن بە حوکمی لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی سنە، سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنەوە بە یەک ساڵ ساڵ زیندانیکردن لە غوربەت و ٤٠ قامچی مەحکوم کرا.
سەیوان ئیبراهیمی بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە یەک ساڵ زیندانی و غوربەت بۆ زیندانی دیزل ئاباد لە کرماشان و ٤٠ قامچی لێدانی سزای بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها دانیشتنی دادگای تۆمەتەکانی کاک ئیبراهیمی سەبارەت بە دۆسیەیەکی دیکە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە دەچێت.
سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بۆ جاری دووەم لە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا. لە کۆتاییدا لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١دا سەیوان ئیبراهیمی بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.