وەحید سۆرخگوڵ، هاووڵاتی خەڵکی کرماشان، دوای دەرکەوتنی لە دادستانی گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/08/کرماشان؛-دەستبەسەرکردنی-وەحید-سۆرخگوڵ-لەلایەن-هێزە-ئەمنییەکانەوە-1024x682.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، وەحید سۆرخگوڵ، هاووڵاتی شاری کرماشان، دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەحید سەرخگۆڵ پاش ئامادەبوونی لە دادستانی گشتی و ئینقلابی کرماشان دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ناوبراوەوە نییە.
شایانی باسە پێشتریش وەحید سۆرخگوڵ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستم و کۆمەڵگای کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ تاوانەکانی دژ بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەکی” بانگهێشتی لقی سێی دادستانی گشتی و ئینقلابی کرماشان کرابوو.