کوردستان؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز و بۆکان

سالار شەریفزادە و عەبدوڵا گوڵستانی دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سالار شەریفزادە هاوڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەبدوڵا گوڵستانی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردن و هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ ئومید فەلاحی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

د سپتامبر 4 , 2023
ئومید فەلاحی، هاوڵاتی لاوی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید فەلاحی تەمەن ٢٠ ساڵ، هاوڵاتی لاوی شاری مەریوان، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ مانگ زیندانی تعزیری مەحکووم کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی سێ مانگ […]

You May Like