گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری شنۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “حه‌ق“ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ به‌ ناوی “ئه‌فشار ده‌ربازی” له‌ كاتی هه‌ڵهاتن له‌ ده‌ست هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری شاری شنۆ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و له‌ كاتی هه‌ڵهاتندا كۆڵبه‌رێك به‌ هۆی ماندوویی و گۆشاره‌وه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌بێت و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه‌. له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویه‌وه‌ تا ئێستا چوار كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و لانیكه‌م 38 كۆڵبه‌ری دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کیشەی نەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ٥٠٠ گوندی پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا

ج آوریل 22 , 2022
بەرپرسی پەیوەندیەکان و زانیاری پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، 500 گوندی سەر بە ئەو پارێزگا تۆڕی ئینتەرنێتیان نییە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پێوستیان به‌ 850 میلیارد تمەنه‌. بەپێی زیانیاریەکان، لە ماوەی دەستپێکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم مەدرەسەکانی ئێران بەو بۆنەوە داخران و وانەی منداڵان بە ئه‌پڵیكه‌یشێنی ناسراو بە شاد […]

You May Like