سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەرکرانیی «ئاسۆ کەیخەسرەوی»، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئاسۆ کەیخەسرەوی، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی زیندانیکرانی ئەم لاوە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

