سەقز؛ ئازادی بێهروز فەیزی بە دانانی بارمتە لە زیندان

«بێهروز فەیزی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بێهروز فەیزی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتەکانی «ئەندامێتی لە کۆمەڵە ناڕەزایەتیەکانی وڵات و پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» تاوانبار کراوە.

ناوبراو کە تەمەنی ٤٢ ساڵە، ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی شاری سەقز گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ٤ هاوڵاتی شاری کامێران

د مارس 10 , 2025
«جەبار ئیبراهیمی، محەمەدمیرزا ڕەحمانی، موسا تابعی و هێمن ئیبراهیمی» ٤ هاوڵاتی شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕینی ١٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، تا ئێستا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبەن. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاوڵاتیانە نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاریانی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «جەبار ئیبراهیمی، […]

You May Like