سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ٤ هاوڵاتی شاری کامێران

«جەبار ئیبراهیمی، محەمەدمیرزا ڕەحمانی، موسا تابعی و هێمن ئیبراهیمی» ٤ هاوڵاتی شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕینی ١٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، تا ئێستا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبەن. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاوڵاتیانە نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاریانی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «جەبار ئیبراهیمی، محەمەدمیرزا ڕەحمانی، موسا تابعی و هێمن ئیبراهیمی»، ٤ هاوڵاتی شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕینی ١٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیاندا، تا ئێستا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبەن. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاوڵاتیانە نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاریانی زیاتر کردووە.

ئەم هاوڵاتیانە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا تا ئێستا تەنیا یەکجار پێوەندی تەلەفۆنی کورتیان لەگەڵ کەسوکاریان هەبووە و لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەیان بێبەش بوون.

نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاریانی زیاتر کردووە.

ئەم ٤ هاوڵاتیەی شاری کامێران، ڕۆژی چوارشەمە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستراونەتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

محەمەدمیرزا ڕەحمانی، خەڵکی گوندی «لۆن سادات»، موسا تابعی، خەڵکی گوندی «لۆنەکۆن»، جەبار ئیبراهیمی، کوڕی بەهرام، خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە و خەڵکی گوندی «تەختی زەنگی» و هێمن ئیبراهیمی، کوڕی سەعید، خێزاندار و خەڵکی گوندی «کۆرەدەرە»، ئەم هاوڵاتیانە دانیشتووی شاری کامێرانن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پێوستی خەباتی یەکگرتووانەی کرێکاران لە پێناو دیاریکردنی حەقدەستدا

س مارس 11 , 2025
ئیلنا، ڕایگەیاند کە بڕیار بوو ئەمڕۆ، دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، کۆمیتەی مووچەی شۆڕای باڵای کار کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان خستووەتە سبەینێ سێشەممە. بە وتەی هەواڵنێرەکەی ئیلنا کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئەگەر بەڕێوەش بچێت، کۆبوونەوەیەکی جددی نابێت و وەک هەمیشە ڕاگەیاندنی لانیکەمی حەقدەست دەخەنە دواین ڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمە. کەسانی ئاگادار لەو بابەتە نووسیویانە، بڕی زیادکردنی […]

You May Like