مەنسوور ڕەحیمی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و وێنەگر، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشە و لە ڕێگەی تەلەفون بانگهێشت کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، مەنسوور ڕەحیمی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و وێنەگر و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕێگەی تەلەفون لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشە و بۆ ئامادەبوون لەم ناوەندە ئەمنییە بانگهێشت کراوە.
ئەم پێوەندییە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی جووتیارانی ئەم شارە بەهۆی دۆخی قەیرانی جووتیاران لە شاری مەهاباد ئەنجامدراوە. جووتیاران و کرێکاران لە کاتێکدا کە بژێوی ژیانیان بە کشتوکاڵ لەم ناوچەیە دابین دەکەن، بە کاردانەوە لە بەرامبەر ئەو زیانە زۆرانەی بەهۆی تەپوتۆز و زریانەکانی ئەم دواییە و بێ هەڵوێستی بەرپرسان، دەستیان بە ناڕەزایەتی کردبوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتیی مەنسوور ڕەحیمی لە پەیوەست بە ڕاگەیاندن و پشتگیری ناوبراو لەم ناڕەزایەتییانە ئەنجامدراوە.