پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

حەزیز خەزری و زانیار خەزری، دوو هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەمە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، عەزیز خەزری تەمەن ٥٧ ساڵ و کوڕی زانیار خەزری تەمەن ٣٣ ساڵ، دوو هاووڵاتی گوندی “ئەندیزە” لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ عومەر محەمەدی بە کەفالەت ئازادکرا

ج جولای 11 , 2025
عومەر محەمەدی، خانەنشینی پەروەردە و فێرکردن، شاعیر و نووسەری ئەدەبیاتی منداڵانی شاری شنۆ بە کەفالەت لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، عومەر محەمەدی، خانەنشینی پەروەردە و فێرکردن، شاعیر و نووسەری ئەدەبیاتی منداڵانی شاری شنۆ بە کەفالەتی ٧٠٠ ملیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی تا […]

بابەتی پەیوەندیدار