ئەهواز؛ سزای زیندانیکردن بۆ محەمەدزمان کامروا و موراد زوهرابی

محەمەدزمان کامروا و موراد زوهرابی، خانەنشینکراوانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی شاری ئەهواز لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارە هەر یەکێکیان بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران وەرگیراوە، محەمەدزمان کامروا و موراد زوهرابی، خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی شاری ئەهواز بە زیندانیکردن سزادران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سزایە لە حەڤدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری ئەهواز دەرچووە و بە ئەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەندراوە. بەپێی سزای بڵاوکراوە، محەمەدزمان کامروا و موراد زوهرابی، بە تۆمەتەکانی “گردبوونەوە و پشتیوانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوەوە و دەرەوە و بانگەشە دژی ڕژیم” هەر یەکێکیان بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادران.

دۆسیەی ئەم هاووڵاتیانە لە پەیوەست لەگەڵ بەشداری ئەم هاووڵاتیانە لە گردبوونەوەکانی ڕۆژانی یەکشەمەی خانەنشینان لە ڕێبەندانی ١٤٠٠، لە بەرامبەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی شاری ئەهواز دژی ئەوان کراوەتەوە.

شایانی باسە، لە گوڵانی ١٤٠٣، محەمەدزمان کامروا، پاش بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینان لە شاری ئەهواز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و دواتر ئازادکرا.

محەمەدزمان کامروا و موراد زوهرابی، خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دانیشتووی شاری ئەهوازن و لە ئێستادا، فەرزانە زیلابی پارێزەری دۆسیەی ئەوانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ ئازادیی پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراو بە پێدانی بارمتە

ج ژوئن 13 , 2025
هیوا ئەحمەدی، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، محەمەد زەبیحی و ئیدریس عەلی محەمەدی، پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز بە پێدانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هیوا ئەحمەدی، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، محەمەد زەبیحی […]

You May Like