ئیسماعیل سلێمانی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ سزای زیندانیکردنی دە مانگ بۆ لقی یەکی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی پیرانشار بانگهێشت کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئیسماعیل سلێمانی، سزای زیندانیکردنی بانگهێشت کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بۆ سزای زیندانیکردنی دە مانگ بۆ لقی یەکی جێبەجێکردنی دادگای گشتی و شۆڕشی پیرانشار بانگهێشت کراوە.
ئیسماعیل سلێمانی، لە ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠٢ی دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر حامد پەیامنی، بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕژیم، بە ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو. ئەم سزایە لە ٢٤ی خەزەڵوەر لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەسەند کراوە. ئیسماعیل سلێمانی، کوڕی ئیبراهیم و لەدایکبووی ١٣٦٣، لە پووشپەڕی ١٤٠٣ بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە بارمتەی کاتی ئازاد کرا.