وەرامین؛ گیانبەختکردنی عیرفان عەلیزادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

لە درێژەی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکاندا، «عیرفان عەلیزادە»، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵی کورد و خەڵکی شاری لۆمار سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، لە کاتی ناڕەزایەتیەکانی شاری وەرامین لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عیرفان عەلیزادە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی وەرامین بە گوللە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا. هێشتا بەرواری گیانلەدەستدانی ناوبراو نادیارە، بەڵام ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی ١٨ یان ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم کوژرابێت.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ڕژیم هیچ روونکردەیەکی رەسمیان لەبارەی چۆنێتی گیانلەدەستدانی عیرفان عەلیزادەوە نەداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و بێئاگایی لە چارەنووسی دوو چالاکوانیی بواری ژنان

چ ژانویه 14 , 2026
لەم ڕۆژانەی دواییدا، دوو چالاکوانیی بواری ژنان خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی «مەرزیە مورادوەیسی» و «عەتیە گوڵچینی» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرکران و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانیان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەرزیە مورادوەیسی لە چالاکوانانی بواری ژنان و ئەندامی کەمپینی خێرخوازی «ژیانەوە»یە کە لەم […]

بابەتی پەیوەندیدار