مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی «ئومید فەقەحسێن زادە»

بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «ئومید فەقەحسێن زادە» تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئومید فەقەحسێن زادە» هاوڵاتی خەڵکی گوندی «قومقەڵا»ی سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییەدا تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

«ئومید فەقەحسێن زادە» خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ گواستنەوەی «قادر خەرمانفەر» و «جەلال سەدەفی» بۆ زیندان

ج فوریه 14 , 2025
«قادر خەرمانفەر» و «جەلال سەدەفی»، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قادر خەرمانفەر و جەلال سەدەفی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ […]

You May Like