سنە؛ لێدانی جەستەیی خوێندکاران خوێندکارێکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە

خوێندکارانی خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندی کەرجووی شاری سنە لەلایەن مامۆستاکەیانەوە لێدانی جەستەیی کراون. لەم ڕووداوەدا خوێندکارێک بەهۆی سەختی لێدان و ئەشکەنجەوە برینداربووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی کە هێرانا، ژمارەیەک لە خوێندکارانی خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندی کەرەجووی شاری سنە لێدانی جەستەیی کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مامۆستای ئەم خوێندنگەیە بەهۆی ونبوونی شەحنی مۆبایلەکەیەوە، خوێندکارانی لە پۆلەکەیاندا زیندان کردووە و لێدان و ئەشکەنجەی کردوون. بەهۆی ئەم ڕووداوە خوێندکارێک بە سەختی برینداربووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

بەڕێوەبەری فێربوون و پەروەردەی بەشی دووی شاری سنە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڤیدیۆی بڵاوکراوە ڕایگەیاند کە بەدواداچوونی یاسایی و ئەمنی دەکرێت و مامۆستاکە مۆڵەتی ئامادەیی لە پۆلدا نییە.

سەڵاحەدین موفیدی، گوتی کە ئەم مامۆستایە لە دەرچووانی زانکۆی فەرهەنگیانە و ئەمساڵ دەستی بە کار کردووە، گوتیشی؛ ئەم مامۆستایە کێشەی دەروونی هەیە و پێشتر کۆمەڵێک پابەندبوونی هەیە و ئەمڕۆ بڕیاری دەرکرانی لە شار دەردەچێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ سەفا عائیلی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندان گواسترایەوە

د آوریل 14 , 2025
سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری سەقز گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەفا عائیلی، تەمەن ٣١ ساڵ و خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

You May Like