هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٣ هاوڵاتییان دەستگیر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سێ هاوڵاتی مهابادی بە ناسنامەکانی ئارام مەبزولە، زانیار سەیدمحەممەدی و یوسف قال، دەستگیر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم ٣ هاوڵاتییە و ڕفاندوویانن.
تا ئێستا زانیارییەک لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە و هۆکاری دەستگیرکردنیان لەبەردەستدا نییە.