مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری ئازاد ڕەحیمی لە گرتوخانە

بە تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری ئازاد ڕەحیمی هاووڵاتی سنە، هێشتا لە گرتوخانەی مەریوان دەستبەسەرە و نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئازاد ڕەحیمی، ٣٢ ساڵان و هاووڵاتی سنە کە ٤٨ ڕۆژ پێشتر لەڕێگەی مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرابوو، هێشتا لە گرتوخانەی مەریوان دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا، سەرەتا بۆ ئیتلاعاتی سوپا گوازرایەوە و پاش ٢ هەفتە و کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی مەریوان گوازرایەوە.

شایانی باسە لێکۆڵینی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووسی، تا ئێستا بێ ئەنجامە و هێزە ئەمنیەکان وەڵامی بنەماڵەکەی نادەنەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەری دووبارەی ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو محەمەد حەسەن زادە

ی سپتامبر 15 , 2024
ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو محەمەد حەسەن زادە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان دووبارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو محەمەد حەسەن زادە لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان لەبەرامبەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرا. دەگوترێت کاتژمێرێک […]

You May Like