کرێکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی ناسر ڕاوەند، خەڵکی گوندی “دودان” سەربە شاری پاوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە لە گوندی چورێژی سەربە شاری پاوە ڕوویداوە.
ئێران یەکێکە لە ناپارێزراوترین وڵاتان لە بواری ژینگەی کاردا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستن لە شوێنی کاردا تووشی ڕووداو دەبن.