بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی عەلی قەبچاق شاهی، نووسەر و دەرهێنەری شانۆ و دانیشتووی شاری نەغەدە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە چواری پووشپەڕی ١٤٠٤، عەلی قەبچاق شاهی، نووسەر و دەرهێنەری شانۆ و تەمەن ٥٤ ساڵی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.