ئەسعەد سدیقی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی “هەڵۆ” لە شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی هاووڵاتی گوندی “کاوملە” لە شاری سەقز و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی “هەڵۆ” لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.