دێولان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

“سینا محەمەدی”، خوێندکاری زانکۆی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئرمنییەکان هێرشیان کردە ماڵی سینا محەمەدی لە بلباناوای دێولان و ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان و ئەشکەنجە ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. سینا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی کوردستانە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ناوبراو و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سینا محەممەدی پێشینەی دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە هەیە. ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ و لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

حەقدەستی یەکسان، لەبەرامبەر کاری یەکساندا

پ سپتامبر 19 , 2024
بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٨ی سێپتامبر ڕۆژی جیهانی حەقدەستی یەکسانە بۆ کاری یەکسان. لە سیستەمی سەرمایەداریدا ژن و پیاوی کرێکار، دەکەونە بەر هەڵاواردن، بەڵام ژنان گەلێک زیاتر دەکەونە بەر ئەو هەڵاواردنە. بەپێی نەریتی بۆرژوازی، پێویستە ژنان و پیاوان لە بەرامبەر کاری یەکساندا حەقدەستی یەکسان وەربگرن. مەبەست لە حەقدەستی یەکسان […]

You May Like