
سەید ڕەحمان حوسێنی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پیرانشار، دوای نزیکەی یازدە مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەید ڕەحمان حوسێنی هاووڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەیەکی قورس لە زیندان ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوو و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بۆ زیندان گوازرابووەوە. هاوکات لەگەڵ ئەویشدا، «ئەحمەد مام شەریفی» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوو.
بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، سەید ڕەحمان حوسێنی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەلایەن لقی دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» سزای سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.
ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو، پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٤دا پێشینەی دەستبەسەرکران و تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیی هەبووە.

